تیرۆر‌و ئازادی سیاسی له‌کوردستان! کۆڕێک له‌نه‌رویج
ناونیشانی کۆڕێكه بۆ موحسین که‌ریم/ به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له شاری ئۆسڵۆ له نه‌رویج
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 27/06/2010 کۆمیته‌ی حیزب له نه‌رویج کۆرێك بۆ موحسین که‌ریم به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب سازده‌کات. بابه‌تی کۆڕه‌که بریتی ده‌بێت له:
مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی و تیرۆر له کوردستان که به‌دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا بوه‌ته یه‌کێك له مه‌سه‌له گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له ره‌وتی خه‌باتیاندا بۆ یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی.
له‌و سیمیناره‌دا زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی تیرۆری سیاسی و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی لێکده‌درێته‌وه. ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و نه‌بوونی ده‌وله‌ت و پایه‌ماڵبونی پێناسه‌ی هاوڵاتیی دانیشتوانی کوردستان وه‌کو فاکته‌ره‌کانی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه تیشکی ده‌خرێته‌سه‌ر و سه‌ره‌نجام هه‌نگاوه‌کان و زه‌مانه‌ته‌کانی دابینبوونی ئازادی سیاسی وه‌کو مافێکی یاسایی خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو کرده‌یه‌کی سیاسی جه‌ماوه‌ری هوشیارانه ده‌خرێته‌به‌ر باس‌و سه‌رنجدان.
بانگه‌وازی هه‌مووان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریکردن له‌و سیمیناره‌دا.
رۆژو کات: یه‌کشه‌ممه 27/06/2010 کاتژمێر 2-5ی ئێواره
شوێن: Oslo, IKM salen, Tøyenbekken 5 (Grønland)
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کۆمیته‌ی نه‌رویج