به‌پێی لێدوانی دادوه‌رانی شاری حائلی سعودی بڕیار دراوه چه‌ند كه‌سێك له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز داركاری بكرێن، به‌تاوانی تێكه‌ڵ بوونیان له‌ئاهه‌نگێكدا.
داركارییه‌كانیش كه بۆ یانزه پیاوه كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 تا 40 ساڵی ده‌بێت
به‌پێی لێدوانی دادوه‌رانی شاری حائلی سعودی بڕیار دراوه چه‌ند كه‌سێك له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز داركاری بكرێن، به‌تاوانی تێكه‌ڵ بوونیان له‌ئاهه‌نگێكدا.
داركارییه‌كانیش كه بۆ یانزه پیاوه كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 تا 40 ساڵی ده‌بێت و، چوار ئافره‌تیش كه ته‌مه‌نیان له‌خوارووی 30 ساڵیه‌وه ده‌بێت سه‌پێنراوه، و دیاریش نه‌كراوه چه‌ند داریان لێبدرێت، جگه له‌زیندانی كردنیان له‌ساڵ بۆ دوو ساڵ، و كچێكی تریش به‌هۆی ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردووه و له‌خواری 18 ساڵیه‌وه‌یه 80 قامچی بۆ بڕاوه‌ته‌وه بێ زیندانی كردنی.
ئاژانسی ئه‌سوشێد پرێس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سعودی بڵاویكردۆته‌وه كه پۆلیس كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه له‌ئاهه‌نگێك تا به‌ره‌به‌یان بینیوه، و ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش له‌مانگی رابردوو بووه.
تێكه‌ڵ بوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌و وڵاته بۆته جێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی تووند، و گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی " بانگه‌شه‌ی چاكی و رێگرتن له خراپه‌كاری- هئیه اڵامر بالمعروف والنهی عن المنكر"، لاببرێت، گوایه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌بێت هه‌ردوو ره‌گه‌ز تێكه‌ڵ ببن.
له‌ماوی رابردووش‌دا پادشا زانكۆیه‌كی له‌رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كرده‌وه، كه رێگه ده‌دات لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێكه‌وه كار بكه‌ن وتێكه‌ڵی هه‌بێت له‌نێوان، و بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی زانایانی ئیسلامی و داوای رێگه‌گرتنی نێر‌و مێ كرد له‌شوێنه گشتیه‌كان.