هێلکه و ڕیقنه
مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات *
بیست و پێنج سه‌ده‌یه بێجگه له ده‌وڵه‌تی عاره‌ب، کورد ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست دوو داگیرکه‌ری دی زۆر دڕنده‌و بێ به‌زه‌ین وێنه‌یان له مێژووی میلله‌تاندا ده‌گمه‌نه بێ ئیراده‌ی کورد خۆی وه نه‌بوونی هه‌ستیی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی . گه‌مژه‌یی و خۆپه‌رستی
هێلکه و ڕیقنه
مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات *
بیست و پێنج سه‌ده‌یه بێجگه له ده‌وڵه‌تی عاره‌ب، کورد ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست دوو داگیرکه‌ری دی زۆر دڕنده‌و بێ به‌زه‌ین وێنه‌یان له مێژووی میلله‌تاندا ده‌گمه‌نه بێ ئیراده‌ی کورد خۆی وه نه‌بوونی هه‌ستیی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی . گه‌مژه‌یی و خۆپه‌رستی سه‌رانی کورد و ڕۆشنبیران، ته‌سکی ئاسۆیان تاڕاده‌ی خیانه‌ت کردن و بازرگانکردنی به چاره‌نوسی میلله‌تێ له پێناو ده‌ست که‌وتی کاتی خۆیاندا. به‌کارهێنانی خه‌بات و خوێنی ئه‌م گه‌له بۆ پڕکردنی گیرفان بێ ئاوڕدانه‌وه له وویستی خه‌ڵک، هۆکاره‌که‌شی دواکه‌وتووی تاکی میلله‌ته‌که یه، هه‌رچه‌نده له‌مێژوی کۆن و نوێی گه‌لاندا، خاوه‌نی سه‌رکرده‌ی به توانا و خاوه‌ن بیرۆکه بوون، هه‌ر سه‌رکرده‌کان ئه‌و گه‌له دواکه‌وتووانه‌یان گه‌یاندۆته ئازادی و پێشکه‌وتن . نموونه‌ش، پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان د.خ عاره‌بی دواکه‌وتووی له جاهیلیه‌ته‌وه کرده خاوه‌ن یه‌که‌م زانکۆله جیهاندا ، یا ئه‌تا‌تورک، ته‌تاری کرده خاوه‌ن ووڵات له نه‌بوو ، یا گاندی و ماندیلا گه‌لانی خۆیان ڕزگارکردوه مارتن لۆته‌رکینگ زمانی ئه‌ڵمانی یه‌کخست و بسمارکیش ئه‌ڵمانی کرده ووڵات. دووداگیرکه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی فارس* و سه‌لجوقی تورکمان.
ڕیقنه‌کان:
به‌ڵای یه‌که‌م کۆرشی دووه‌م له 550 پ.ز ده‌وڵه‌تی میدی ڕوخاند به‌یارمه‌تی چه‌ند سه‌رکرده‌یکی خۆفرۆشی میدی سه‌ره‌ک جاش هارپاک* فارسچی بوو وه‌ک عێراقچیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌لیکی میدی ئه‌ستیاگیان لابرد‌و کلیلی ده‌رگای پایته‌ختی میدیا [ ئه‌گباتانا] یان ته‌سلیم کۆرشی فارس کرد ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی دامه‌زراندوه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کار بوونی خۆی واپیشان ده‌دا که لایه‌نگیری گه‌لی میدی و فارسه، میدیه‌کانی وه‌ک جاش به‌کارهێناوه وه‌ک [ناردنی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م زه‌مانه بۆ فه‌لوجه] بۆ زاڵبوون به‌سه‌ردوژمانانی فارسه‌کاندا ،کاتێک هه‌ندێ له سه‌رکرده میدیه‌کانی ناو سوپای فارس هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان بزووا بۆ سه‌ر له‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی مید ، قه‌مبیزی کوڕی کۆرشی دووه‌م زۆر توڕه‌ده‌بێ* له‌سه‌ره‌مه‌رگی دا سه‌رۆکی هێزه‌کانی بانگکردو وه‌سێتێکی بۆ کردن که تا ئه‌مڕۆش فارسه‌کان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، داوای کرد به‌هه‌موو فارسێکی ڕابگه‌ێنن [وه‌سیه‌ته‌به‌ناوبانگه‌که‌ی قۆمبیز] به م‌جۆره‌بوو [ هیچ کات ڕێ نه‌ده‌ن میدیه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست به‌هه‌ر نرخێک بێ ،گه‌ر ئه‌م وه‌سێته پشت گوێ بخه‌ن توشی نه‌عله‌تی ئه‌و ده‌بن]. دارای یه‌که‌م جێبه‌جێکه‌ری وه‌سێته‌که‌بوو چاوه‌ڕێی کرد تاخۆیان به‌هێزکرد [وه‌ک حوکمه‌ته عێراقیه‌کان تالاواز بن له‌کورد بێده‌نگ ده‌بن ] له دوو ڕێگه‌وه:
یه‌که‌م سه‌پاندنی ئاینی زه‌رده‌شتی به‌سه‌ر فارس و میدیه‌کاندا،[ تا ئه‌وکات ئاینی میدیه‌کان یه‌زدانی بووه ده‌سه‌ڵاتی میدیه‌کان و ئاخونده‌کان یه‌زدانی بوون نه‌ک زه‌رده‌شتی هه‌رچه‌نده زه‌رده‌شت به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک میدی بووه]* وه‌ک چۆن عیساخۆی جوو بوو مه‌سیحیه‌تی بڵاوکرده‌وه ڕۆمه‌کان چوونه سه‌ر ئاینی ئه‌و جووه‌کان دژی وه‌ستان . فارسه‌کان ئه‌و ئایینه نوێیه‌یان به‌کارهێنا بۆ ده‌رچوون له ژێر ڕکێفی میدیه‌کان و دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تی فارس .
دووه‌م ده‌ست به‌سه‌راگرتنی نیشتمانی میدیه‌کان و جڵه‌وی حوکمڕانی به‌س به‌ده‌ست فارسه‌وه په‌راوێز خستنی ناوداران و سه‌رکرده میدیه‌کان به‌له ناوبردنی ئه‌وانه‌ی چۆکیان بۆ دانه‌نابێتن ، نه‌هێشتنی ئاساواری هه‌ر سه‌روه‌ریه‌کی میدیه‌کان، ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی پوکانه‌وه‌ی ناوی میدیه‌کان له‌نێو گه‌لانی ئاسیادا هه‌ر له‌و کاتانه‌دا ناوی میدیه‌کان گۆڕا بۆ کورد. واته له ده‌سه‌ڵاتداره‌وه خاوه‌ن شارستانی بۆ ده‌شته‌کی و شوانکاره‌ی له دۆڵ و شاخه‌کاندا وون بوونی شوێن و ناوی، دابڕانی له شارستانیه‌ت ، کیسرا کوردی به ده‌شته‌کی فارس [ أعراب الفرس} ناوبردوه . ئیدی کاری کورد ژێرده‌سته‌ی و دانی باج و ووڵاخ و جه‌نگاوه‌ر به‌فارس بووه.
به‌ڵای دووه‌م سه‌لجوقیه‌کان دوای 1500 ساڵ له به‌ڵای یه‌که‌م فارسی ئه‌خمینی هاتن به‌هه‌مان شێوه‌ی فارسه‌کان هه‌رزوو ئاینی [شامانی] خۆیان فڕێ داوو هاتنه ناو ئیسلام ،تورکمانستانیان به‌جێ هێشت و هاتنه هێزه‌ی کورد ئاینی ئیسلامیان به‌کارهێنا وه‌ک ئایدۆلۆجیایه‌ک بۆ ده‌ست باڵابوونی خۆیان وه‌ک چۆن دواتر توانیان خه‌لافه‌ت له شیعه‌کانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی بسه‌ندن و ده‌وڵه‌تی عوسمانیان دامه‌زراند زۆرینه‌ی سه‌ربازه‌کان تورکمان بوون، کورد له‌وکاته‌دا چه‌ند جارێ هێرشی کردۆته سه‌ر به‌غدا بۆ لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی تورکمانه‌کان به‌ڵام به‌داخه‌وه مێژوو نووسه شیعه‌کان ناوبانگی کوردیان زڕاندوه گوایه بۆ تاڵانی هاتونه‌ته به‌غدا تا ووڵاخی ئه‌فسه‌ره تورکه‌کان بدزن. ئیبن که‌سیر ئه‌ڵێ هه‌تا ئه‌سپی سوڵتانیشیان دزیوه* هه‌ر بۆیه‌که‌م جار لێره‌وه ووشه‌ی علوج* زیاتر بڵاوبۆته‌وه ئه‌و نازناوه‌یان له‌کورد ناوه. سه‌لجوقیه‌کان چوار ده‌وڵه‌تی کوردیان ڕوخاند ده‌وڵه‌تی عه‌نازی له خواروی عێراقی ئێستا ،ده‌وڵه‌تی ڕه‌وادی له ئازربایجان،ده‌وڵه‌تی شه‌دادی له‌به‌ینی ئه‌رمینیاو ئازه‌ردا،ده‌وڵه‌تی مه‌روانی[دۆستکی]* له جزیره سه‌لجوقیه‌کان وه‌ک ئه‌خمینیه‌کان تا پیربوون ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر هه‌موو کوردستاندا کوردیان زۆردڕندانه سه‌رکوت کردوه بێجگه له سه‌ڵاحه‌دین له میسر‌و شامدا سوڵتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه ،هه‌ر تورکمانه‌کانیش کۆتایان به‌ده‌سڵاتی ئه‌یوبی هێنا، کورد جار جار تونیویتی ئیماراتی بچوکی لاوازی هه‌بێ دابه‌شکردنی کوردستان له‌دوای سه‌رکه‌وتنی عوسمانیه‌کان له شه‌ڕی چاڵدێرانی سڵی 1514 به‌سه‌ر ئێران‌دا کوردستان بۆ یه‌که‌مجار کرا به دوو که‌رته‌وه [ قاسملۆ به‌ساڵێکی شومی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا له مێژوی گه‌لی کورد]ئیران و عوسمانیه‌کان په‌یمانێکیان به‌ست قاسملۆ ده‌ڵێ[دابه‌شکردنی1639 کاره‌ساتێکی گرنگ بوو ته‌ئسیری کرده سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌کانی پاشه‌ڕۆژی مێژووی گه‌لی کورد]ناسراوه به په‌یماننامه‌ی زه‌هاوی.
به‌ڵای سێیه‌م کورد نه‌خۆشیه‌کی کرۆنیکی هه‌یه [ مزمن ] ئه‌ویش نه‌بونی سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه و کاراما بتوانی جڵه‌وی بارودۆخی کورد بگرێته ده‌ست. مێژووی جوڵانه‌وه‌کانی کورد سه‌رکرده‌ی وه‌ک هارپاکی بابه‌تمان لێ نه‌بڕاوه. یه‌زدان شێر کاتی پشتی مامی به‌ردا به‌درخان به‌گ *[1847] وه‌چووه باوه‌شی داگیرکه‌ری عوسمانی. یا فه‌تواکه‌ی مه‌لای خه‌تێ [هه‌رکه‌سێ دژی عوسمانی بجه‌نگێ ته‌ڵاقی ئه‌که‌وێ ] کۆتای به شۆڕشێک هێنا،یا چونه پاڵ ئینگلیز دژ به شێخ مه‌حمود و به ده‌ستدانیه‌وه ،یابه‌کافر کردنی شێخی بارزان له‌لایه‌ن خۆفرۆشه کورده‌کانه‌وه تا حوکمه‌تی عێراق غه‌زا بکا له‌سه‌ری، یا ته‌راتێنی لایه‌نه کوردیه‌کان جار له شاخ دووجار له به‌غدا ساڵانی شێسته‌کان تا ئیمڕۆ به‌رده‌وامه. ئه‌وانه‌ی خۆیان به بژارده و سه‌رۆک و ڕۆشنبیر و بازرگانه‌کانی خوێن، یاری به چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له هه‌تیوه ئه‌که‌ن ، شه‌رم بتانگری سه‌یری خۆتان کردوه له‌به‌ر ئاوینه به‌ته‌نها ئه‌مه له‌کام ووڵات ڕووی داوه جه‌واهیرلال نه‌هرۆ و مندیلا و ویلسن و قه‌زافی به‌رگریمان لێبکه‌ن، که‌چی هارپاکه‌کانمان واز له ئۆرشه‌لیمی کورد ده‌هێنن به فرۆشتنی نه‌وت به ته‌نه‌که ، ئه‌شیانه‌وێ وه‌ک به‌کر سدقی*عێراقچی چۆن پشتی کرده شێخی گه‌ور ،ئێستاش سه‌رۆکه‌کانی کورد داوا کارن عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وت ده‌ربکه‌ن تا ئه‌نفال و غه‌زامان بکه‌ن !
هێلکه : کورد پێویستی به‌سه‌رکرده‌ی وه‌ک شێخ عوبه‌یدوڵا و شێخی گه‌وره و شێخی به‌رزان و ،شێخ نه‌وشیروانه .
شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری : [ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی قاره‌مان و ئازادیخوازه تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌کی پڕ بایه‌خ و داب و نه‌ریتیێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه دوژمنه‌کانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌خوێن ڕێژو دڕنده ناویان بزڕێننن ، نامه شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری بۆ قونسلی به‌ریتانی له‌ورمێ 1878].
دوو‌و نموونه دوژمنان چۆن کوردیان هه‌ڵسه‌نگاندوه
...* نوری سه‌عیدی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق چۆن پۆڵێنی کوردی کردوه. له‌مایسی 1944 له‌گه‌ڵ سه‌رۆک خێڵه‌کانی کورد کۆئه‌بێته‌وه هارپاک ئاسا خۆی لێ به‌ده‌رکردوه. ئاوا ده‌بێژی،
1.سه‌ره‌ک خێڵه‌کان که‌ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌نه‌وه
2. بازرگانه‌کان که هێمنیی باره‌که و ئارامی خۆیان گه‌ره‌که تا به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریان پارێزراوبێ
3. توێژاڵێکی رووناک‌بیر که ئامانجی سیاسی یان کوردستانێکی مه‌زن سه‌ربه‌خۆیه
....بەریتانیا یاداشتنامەیەک بۆ یەکێتی نەتەوەکان 1919 بەیانیکرد به‌شێوه‌ی نوسینه‌که‌دا له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نامه‌که‌ی شێخ عوبه‌یدوڵائه‌چێ ئه‌مه‌ش تێ ڕوانینی ئینگلیز بوه له‌سه‌رمان
کورد لە عێراقدا هیچ جۆرە یەکێتیەی ڕامیاریان نیە ئەمەش پێویستی بەدیهێنانی بەڕێوبەرایەتییەکی سەربەخۆ.ڕێکخراو و هەڵسوکەوتیان لەسەر خێڵ دامەزراوە نە داب و نە نەریتی خۆ بەڕێوەبردنیان هەهە نەدامەزراوەی خۆ بەڕێوەبردن شێوەی ژیانیان سەرەتایی و زۆربەیان جاهیلن گومان لە گشت دەسەڵاتێک دەکەن بێ حەوسەڵە و بێ تەحەمول و بێ هەستی بەر پرسیارەتین
*په‌ندێکی کوردی
*ئه‌غریقیه‌کان تا داراری یه‌که‌می ئه‌خمینی فارس له نامه کاندا هه ر به‌ناوی مه‌لیکی میدیاوه نامه‌یان بۆ ئه‌ناردن هیرۆدیت لاپه‌ڕه 126
*هارپاگ ئاگر پاک Harpage سه‌رکرده‌ی سوپای میدیه‌کان بوو ئاستیاکی مه‌لیکی خۆی ده‌سبه‌سه‌رکردو پایته‌ختی میدیای ته‌سلیم قه‌مبیز کۆرشی دووه‌م فارسی کرد کۆرش له‌پاداشتداردیه وه‌زیری شه‌ڕو ناردی بۆ فه‌تحی یۆنان تامردنی خۆفرۆشێکی گووێ ڕایه‌ل بوو [مێژوی هیرۆدیت لاپه‌ڕه65]
* د. ئه‌حمه‌د خه‌لیل له زنجیره وتاری به‌ناوی دراسات له‌مێژووی کورد پێ وایه ئاینی زه‌رده‌شتی میدی ڕه‌چه‌ڵه‌ک دژ به میدیه‌کان کۆرش به‌کاری هێناوه بۆ لاوازکردنی ئانی ره‌سمی میدیه‌کان که ئه‌وکات یه‌زدانی بوه نه زه‌رده‌شتی
* مێژوی ئیبن خه‌لدون
* ئه‌م به‌کر سدقی یه ئه‌فسه‌رێکی کورد بوو له1936دا کۆده‌تایه‌کی کرد خۆی کرده سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق که تاز‌ه دروست کرابوو یه‌که‌م کوردی ئاش بووه عێراقچی بوو شێخ مه‌حمود ئه‌وکات له‌به‌غدا مه‌نفی ئه‌بێ ئه‌م به‌کره خۆلێ ئه‌کا به‌که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ،ڕوونادات به شێخ تا بیری نه‌که‌وێته‌وه که‌کورده،دواتر هه‌ر براده‌رانی خۆی له‌موسیل ده‌یکوژن به‌داخه‌وه کوردێکی عێراقچی عه‌یاری 24 بوو
* أرشاك سافراستيان: الكرد وكردستان، لاپه‌ڕه 93.
* ئیبن که‌سیر له‌ڕووداه‌کانی 421 هیجری دا کوردێکی زۆر ڕژانه ناو به‌غدا به‌شه‌و ئه‌سپی تورکه‌کانیان ئه‌دزی ،کارگه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌سپی سوڵتانیش .
*• نقل ابن کسیر الخبر السابق نفسه في حوادث سنة (421 هـ)، فقال: " وفيها دخل خلقٌ كثير من الأكراد إلى بغداد، یسرقون خيلَ الأتراك ليلاً، فتحصن الناس منهم، فأخذوا الخيول كلها حتى خيلَ السلطان ". (ابن كثير: البداية والنهاية، ج 12، ص 28).
* علج له عه‌ره‌بیدا واته [ که‌ره‌کێوی] گه‌وره‌و به‌هێزه، له ئیسلامدا نازناوی علج نراوه له دوژمنانی عاره‌به موسڵمانه‌کان له‌فارس و ڕۆم جه‌معه‌که‌ی علوج ئه‌کا به‌مانای خه‌ڵکه کافر‌و سوکه‌کان [حه‌جاج] به‌کاری هێناوه بۆ نه‌به‌تیه‌کانی خواروی عێراق که ئیمامی عه‌لیش نه‌به‌تی بووه. ئیبن مه‌نزوری ئه‌فریقیش کورد‌و علوجی له‌یه‌ک خانه‌دا داناوه
*أن معنى (علوج) في العربية هو (حمار الوحش) الضخم القوي، وفي الإسلام أُطلق لقب (علج) على أعداء العرب المسلمين من الفرس والروم، والجمع (علوج)؛ بمعنى الناس الكفار والمنحطين ولأراذل.
وكان الحجاج أشهر من مارس ذلك بحق النبط (سكان جنوبي بلاد الرافدين). ابن منظور الإفريقي أن الكردي والعلوج في خانة واحدة من حيث الإذلال والاتهام
په‌راوێز
دۆزی کورد :ئه‌حمه‌د حه‌مه ئه‌مین
دراسه‌ی مێژویی کورد ئه‌حمه‌د خه‌لیل
کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی جه‌مال نه‌به‌ز
ar.wikipedia.org/wiki/نوري السعيد
ئاشتی شێخ سه‌لام
هامبۆرگ